تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
پەیامی کورد... تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و داوادەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و لە کاتی هاتنە دەرەوەدا پێویستە ماسک بەکار بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر چەند ڕێنمایییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە و تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی نەخۆشیی ڕەبووەوە و تەنگەنەفەسییان هەیە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بەبێ ماسک نەیەنە دەرەوە.
ڕێنمایییەکانی تەندروستیی هەولێر:
١ - پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێنەوە و باشترە نەیەنە دەرەوە.
٢ - لە کاتی هاتنە دەرەوە پێویستە ماسک (دەمامک) بە کار بهێنرێت.
٣ - ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسییان هەیە دەبێت لە ماڵ بمێننەوە و بەبێ ماسک نەیەنە دەرەوە.
٤- لە کاتی تێکچوونی باری تەندروستی ئەم نەخۆشانە، یاخود هەر کەسێکی ئاسایی سەردانی نزیکترین بنکە، یان نەخۆشخانە بکەن.
٥ - هەندێک کەس بەم جۆرە کەشوهەوایە دووچاری هەستیاریی پێست دەبێت، بۆیە باشترە خۆی بپارێزێت و جلوبەرگی داپۆشراو بپۆشێت.
٦- منداڵانی خوێندنگە و باخچەکان باشترە لەم ڕۆژەدا نەیەنە دەرەوە بۆ (حەوشە) بۆ یاریکردن.
٧- هەر میوە و خۆراکێک لە دەرەوە بوو لێکراوە بۆ خواردن لەم کاتەدا پێویستە جوان بشۆرێتەوە.