TR KU SO
FB X
Cîhan

کاتی کۆنترۆڵ کردنی بەشە ئەورووپاییەکانی ڕووسیا لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 09 Nisan 2020 16:26

پەیامی کورد    ...    کاتی کۆنترۆڵ کردنی بەشە ئەورووپییەکانی ڕووسیا لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاگەێندرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری لیتۆکین ، نووسەری سەرەکی تاس ڕایگەیاند : ، کۆتایی پێهێنانی درووست کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی " Aegis Ashore " لە گوندی ڕێدزیکوو لە لەهێستان لە ماوەی ساڵێک بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئەو ئیزنە بە ئەمریکا دەدات تاکوو کۆنترۆڵی تەواوی بەشەکانی ئەورووپایی ڕووسیا لە دەست بگرێت .

بە ووتەی ئەو ، جێگیرکردنی ئەم سیستەمە بەرگرییە لە ماوەی کاتی دیاریکراودا ئیمکانیەتی ڕەدیابی مۆڵگە مووشەکییەکانی بالیستیکی ڕووسیا " تۆپۆل - ئێم " و " یار " ی ڕووسی لە ناوچەی تاتیشچوو ، تایکوو و کووزلێسک دەستەبەر دەکات .

نووسەر هەروەها دەنووسێت : لە هەر حاڵێکدا ئەم ١٣٤ کڵاوەی ئەتۆمییە ، کەمێک لە نیوەی زەڕاتخانەکانی زەوینی ئێمەیە .

لیکۆتین بەبیرهێنانەوە دەکات کە لە حاڵی ئێستادا کێشەگەڵێک لە جێگیر کردنی Aegis Ashore لە لەهێستان بوونی هەیە ، چوونکە پێنتاگۆن مقاولەکانی دەگۆڕێت بە هۆی ئەوەی کە موڵەت و کاتەکانی دیاریکراو بۆ درووستکردن و بۆنیادنانیان ڕەچاو نەکردووە .

 

Paylas: