TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێتی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دڵنیایی دەدات

Navas Jan
Admin
📅 19 Mayıs 2021 23:15

پەیامی کورد … یەکێتی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دڵنیایی دەدات

 

 

بەڕێوەبەری بەشی سیاسی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، قۆناغی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هات و دڵنیان کە هەردوولا لەبارەی رەشنوسێکی نوێ دەگەنە رێککەوتن کەجێگەی رەزامەندی هەمووان بێت.

 

ئیریک مورا، بەڕێوەبەری بەشی سیاسی یەکێتی ئەوروپا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی قۆناغی پێنجەمی رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکات و سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک ئاستەنگیش، بەڵام دڵنیایان کەدواجار  هەردوولا لەبارەی رەشنوسێکی نوێ دەگەنە رێککەوتن کەجێگەی رەزامەندی هەمووان بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەگفتوگۆکانی ١٠ رۆژی رابردودا ئەنجامی گرنگمان بەدەستهێناوە، بەڵام تائێستا کاری زیاترمان پێویستە و هەفتەی داهاتووش قۆناغی پێنجەمی گفتوگۆکان دەستپێدەکات".

 

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە واشنتن بەئامانجی رێککەوتنی راستەقینە بەشدارە لە گفتوگۆکان، بەڵام نازانن بەرپرسانی تارانیش هەمان بڕیاریانداوە یاخود نا.

 

پێشوتر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیازی خۆی بۆ گەڕاندنەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە ئاشکراکردوە، بەڵام بەو مەرجەی کە ئێران بە تەواوی بە رێککەوتنەکە پابەندبێتەوە. 

 

ساڵی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا، واشنتنی لە رێککەوتنەکە کشاندەوە و قۆناغ بە قۆناغ سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، چونکە پێیوابو رێککەوتنەکە پێویستی بە پێداچونەوەیە. 

 

لە کاردانەوەی ئەوەدا، ئێران دەستی بە هەڵپەساردنی قۆناغ بە قۆناغی ئەرکەکانی کرد و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردەوە.

Paylas: