یەکێتیی ئەورووپا 18 ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا دەدات
پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا 18 ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا دەدات
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندییان دەربڕی لە میانی پاکێجی هاوکاری بۆ ساڵی داهاتوو، بە بەهای ١٨ ملیار یورۆ قەرز بە ئۆکراینا بدەن.
ئهمڕۆ یهك شهممه 11 ی كانونی یهكهمی 2022 ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە رەزامەندی لەسەر پاکێجەکە دراوە، نووسیوویەتی: "لە رێگای پاکێجەکەوە چارەسەرێکی پێکهاتەیی بۆ هاوکاریکردنی ئابووری ئۆکراینا خراوەتە روو. ئەو قەرزەی لە ٢٠٢٣ بە ئۆکراینا دەدرێت ١٨ ملیار یورۆ دەبێت".
ئاماژهی بهوهش داوه ،کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ قەرزەکە نادرێتەوە و زۆربەی سووی قەرزەکەیش لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە دەدرێت و ئامانج لەو پێدانی قەرزەیش، هاوکاریکردنی ئۆکراینایە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، کە ئەو قەرزە بۆ دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ دۆخی لەناکاو و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گرنگی ئۆکراینا بەکار دەهێندرێت