TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا بە هەلیکۆپتەر پارە لە ناو خەڵکیدا دابەش دەکات

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2020 16:00

پەیامی کورد     ...     یەکیتی ئەورووپا بە هەلیکۆپتەر پارە لە ناو خەڵکیدا دابەش دەکات .

ئەگەری ئەوە هەیە کە بانکی ناوەندی ئەورووپا لە کۆتایی دا بگاتە ئەو خاڵەی کە دەرئەنجام هەڵبژاردەی دابەشکردنی پارە بە هەلیکۆپتەر لە ناو خەڵکیدا ، باشترین ڕیگایە بۆ چارەسەری کێشەی بەدیهاتوو لە بڵوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنایە . هەرچەندە ئەم جۆرە هەنگاوە  هیچ کاتێک پێشتر لە ناوچەی یۆرۆ بەکار نەهاتووە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن دوو شرۆڤەکار بە کەناڵی " سی ئێن بی سی " یان ڕاگەیاندووە .

واژەی پارەی هەلیکۆپتەری کە بۆ یەکەمین جار لە لایەن ئابووریناسی سەدەی بیستەم ، میلتۆن فرایدمەن بە کارهات ئاماژە بە داڕێشتنی سیاسەتی ماڵی ناهەمیشەیی یە کە لە بەر ئەو بانکی ناوەندی پارەی زیادە چاپ دەکات و ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ لە ناو هاووڵاتیان دا دابەش دەکات . ئەم بیرە کە فڕی دانی پارە بە سەر خەڵکدا لە ڕێگای هەلیکۆپتەرەوە دێنێتە بەرچاو ، بۆ بەهێزکردنی باکارهێنانی بەکارهێنەرانە و بە دوای ئەوەدا باشتر بوونی دۆخی ئابوورییە لە ماوەی تیکشکان دایە . هەرچەندە بیروباوەڕگەلێکی جۆراوجۆر بۆ شێوەی ئەنجام دانی ئەم دابەشکردنەی پارە لە لایەن بانکە ناوەندییەکانەوە بوونی هەیە .

ووڵاتانی ئەورووپایی زیاترین زیانیان پێکەوتووە بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە و بە پێی ڕاگەیاندنی سندووقی نێودەوڵەتی پارە ، ئابوورییەکەی ئەوان لەمساڵدا بە ڕێژەی ٧.٥ ٪ بچووکتر دەبێتەوە .

جۆن ڤۆریس ، بەرپرسی ستراتیژی نرخی بەریتانیا لە بانکی یوو بی ئێس دەڵێ : ئەگەر هەوڵی بانکی ناوەندی ئەورووپا بۆ کڕینی وەرەقەی قەرزە لە ٦ تاکوو ١٢ مانگی داهاتوودا دەرئەنجامی نەبێت ، ئەو کاتە دەبێ لە هەڵبژاردەی دابەش کردنی پارە لە ڕێگای هەلیکۆپتەرەوە بەکار بهێنین .

Paylas: