TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا یەحیا سنواری خستە لیستی سزا تیرۆریستیەکانەوە

سارا
Yazar
📅 18 Ocak 2024 08:47

پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا یەحیا سنواری خستە لیستی سزا تیرۆریستیەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، یەکیتی ئەورووپا ناوی یەحیا سنوار، سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی حەماسی بۆ لیستی ڕەشی گەمارۆ تیرۆریستییەکانی زیاد کردووە.

یەکیتی ئەورووپا ئەو هەوڵەی بەهۆی پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئیسرائیل لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لەلایەن یەحیا سنوارەوە گرتووەتەبەر.

بەم شێوەیە هەموو سەروەت و سامانی ئەم تیرۆریستە لە بلۆکی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپادا دەبەسترێت و هەروەها هاووڵاتییانی یەکیتی ئەورووپاش لە بازرگانی لەگەڵیدا ڕێگڕیان لێدەكرێت.

هەروەها گرووپی حەماس بە سەرکردایەتی یەحیا سنوار لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکیتی ئەورووپادا جێگیر کرا.

Paylas: