یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ڕووسیا درێژ دەکاتەوە
پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ڕووسیا درێژ دەکاتەوە
یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ئەو سزایانە درێژ بکاتەوە کە بەهۆی داگیرکردنی دوورگەی کرێمیا، بەسەر ڕووسیادا سەپاندوونی.
لەمبارەیەوە سزاکان سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستیان پێکرد، بەو پێیە هاوردەی ئەو بەرهەمانەی لە دوورگەی کرێمیا بەرهەم دەهێنرێن بۆ یەکێتیی ئەورووپا، وەبەرهێنان لە بوارەکانی دارایی و ژێرخانی ئەو ناوچەیە قەدەغە کران.
هەروەها جگە لەوەش فرۆشتنی هەندێک بەرهەمی تەکنۆلۆژی تایبەت بە کەرتی وزە بە کۆمپانیاکانی کرێمیا، چوونە چوارچێوەی یاساغەکانەوە.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپادا، درێژکردنەوەی ئەم سزایانە بۆ ماوەی ساڵێک و تا ٣٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا.
شایەنی باسە جێی وە بیر هێنانەوەیە لە ئاداری ٢٠١٤دا ڕووسیادا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر کۆماری خۆ بەڕێوەبەری کرێمیا و شاری سیڤاستۆپۆڵدا گرت و دوای ئەم هەنگاوەش یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکە، سزایان خستە سەر ڕووسیا.