تاران داوا لە فەڕەنسا دەکات ئاسایشی شوێنە دیپلۆماسییەکانی ئێران لەو ووڵاتە بپارێزرێت
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتی: دابین کردنی ئاسایشی شوێنە دیپلۆماسییەکان لە ئەستۆی ئەو ووڵاتەیە و پێویستە ئەوان بۆ پاراستنی تەواوی شوێنە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە فەڕەنسا، هەوڵی جیدی بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باڵیوزخانەی ئێران لە پاریس وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ئاشکرای کرد: پاش نیوەڕۆی دوێنێ ژمارەیەک لە دژە شۆڕش ویستیان هێرش بکەنە سەر باڵەخانەی باڵیوزخانەی ئێران لە پاریس و خەسارەتی لێبدەن هەرچەندە نەیانتوانی ئەو کارە بکەن و تەنیا ڕواڵەتی باڵەخانەکە زیانی پێگەیشتووە.
ناوبراو هەروەها ووتی : بەداخەوە سەرەڕای چاوەڕوانی هاتنی پۆلیسی فەڕەنسا بۆ شوێنەکە ، بەڵام لە کاتی هێرشی هێرشبەرەکان کە سەر بە گرووپێکی دژە شۆرش بوون، لە کاتی پێویستدا لە شوێنەکە ئامادە نەبوون . دیسان جەخت دەکەمەوە پاش پێ شوێنگیری زۆر و ئامادەیی هێزە پێوەندیدارەکان ژمارەیەک لە هێرشبەران لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران کە داوای لێپرسینەوە و سزادان و ڕاگەیاندنی ئاکامەکەی لە لایەن بەرپرسانی فەڕەنساوە دەکەین.
هەروەها ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، جارێکی دیکە بە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێ کە دابین کردنی ئاسایشی شوێنە دیپلۆماسییەکان لە ئەستۆی ئەو ووڵاتەیە و پێویستە کە ئەوان بۆ پاراستنی تەواوی شوێنانە لە فەڕەنسا، هەوڵی جیددی بدەن