TR KU SO
FB X
Cîhan

٣٥٠ تێرۆریستی ئاڵمانی دوای ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر چالاکی تێرۆریستی لە سووریا و عێراق گەڕانەوە ووڵاتەکەیان

سارا
Yazar
📅 16 Ağustos 2020 14:53

پەیامی کورد      ...     ٣٥٠ تێرۆریستی ئاڵمانی دوای ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر چالاکی تێرۆریستی لە سووریا و عێراق گەڕانەوە ووڵاتەکەیان

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان و لێکۆڵینەوەی ئیدارەی تاوانەکانی ئاڵمانیا ٣٥٠ تێرۆریستی ئیسلامی خەڵکی ئاڵمانیا دوای ئەنجامدانی ژمارەیەەکی زۆر چالاکی تێرۆریستی لە سووریا و عێراق گەڕانەوە ووڵاتەکەیان

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەری ئاوانگیلک زیاتر لە ١٠٠ کەسی ئەو ئیسلامی یانە بە شێوەی چالاک هاوکاری گرووپە تیرۆریستیەکانی سووریا و عێراقیان کردووە و لە شەڕەکانی ئەو ووڵاتانەدا بەشدار بوون یان لەو ووڵاتانە پەروەردەیان بینیوە.

بە گووتەی دایرەی تاوانەکانی ئاڵمان، هەزار و ٧٠ ئیسلامی تیرۆریستی ئاڵمانیا چوونە سووریا و عێراق کە بەشی زۆریان لاوانی خوار تەمەنی ٣٠ ساڵ بوون و یەک لەسەر چواریان ژن بوونە.

زیاتر لە ٢٦٠  کەسی ئەوانە لە سووریا و عێراق کووژراون کە ٨٠ کەسیان لە ڕیزی مەترسیدارترین کەسەکان دابوون.

بە پێی ئەو بەڵگانەی بڵاو کراوەتەوە لانیکەم ٥٠٠ کەسیان لە ڕیزی گرووپی داعشدا بوون و لە شەڕەکانی ئەو هێزە تێرۆریستی یەدا بەشدار بوونە.

Paylas: