ڕێئاکتۆری ئەتۆمی بچووک دەتوانێ جێگرەوەیەکی باشی ووزەی هەتاو بێت
پەیامی کورد ... لە دوای دەرکردنی گەواهینامە بۆ ڕێئاکتۆری ئەتۆمی نوێ ، هەر شارێک ئەم شانسەی دەبێت تاکوو ووزەخانەی ئەتۆمی خۆی هەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دوای دەرکردنی گەواهینامە بۆ ڕێئاکتۆری ئەتۆمی نوێ ، هەر شارێک ئەم شانسەی دەبێت تاکوو ووزەخانەی ئەتۆمی خۆی هەبێت و دەتوانی لێ بۆ ووزەی پارێزراو و بەسوود دەستەبەر بکات .
کۆمپانیایەکی ستارتاپی ووزە لە ئۆرگان " ویلایەتەیەکگرتووەکان " دەیەوێ بیر و ڕای خەڵک سەبارەت بە ووزەی ئەتۆمی بگۆڕێت . ڕێئاکتۆری ئەتۆمی پەرەپێدراو بە ناوی " NuScale " ناو لێنراوە و بە ووتەی ئەوانەی کە بەرهەم یان هێناوە ئەم ووزەیە زۆر پارێزراوتر ە لە هەر ڕێئاکتۆرێکی ئەتۆمی پێشکەوتوو و مۆدێرن و بە ئاسانی دەتوانرێ لە بنکەکەی خۆی جێگیر بکرێت و لە ئەگەری هەر جۆرە ڕووداوێکی بەپەلە ش بە ئاسانترین شێوە کۆنترۆڵ بکرێت .
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بە کار هێنانی ڕێئاکتۆری نوێ ئەمەیە کە پێویست بەوە ناکات کە مەودای ١٥ کیلۆمەتری دا دابنرێت . بەڵکوو دەتوانرێت لە ناو شاردا دابنرێت و لە کارەبای سوود و کەڵک وەربگیرێت بەم شێوەیە بەفێڕۆدانی ووزەش کەم دەبێتەوە و بە هۆی نزیکی لە شارەوە پێویستی بە ڕاکێشانی کێبڵی گواستنەوەی ووزە ناکات و تێچووەکەی زۆر کەم دەبێتەوە .