TR KU SO
FB X
Cîhan

تەرمی کونسولی فەرەنسا لە مەغریب دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 20 Kasım 2020 01:09

پەیامی کورد ... تەرمی کونسولی فەرەنسا لە مەغریب دۆزرایەوە

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، تەرمی کۆنسوڵی فەرەنسا لە شاری تەنجە بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

 بەپێی ئەو هەواڵە دینیس فرانسوا، کۆنسوڵی فەرەنسا لە تەنجەی مەغریب، کە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەستبەکاربووە، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

هەرچەندە میدیاکانی مەغریب باس لە خۆکوشتنی ئەو کۆنسولە دەکەن، بەڵام باڵیۆزخانەی فەرەنسا تا ئێستا ئەو هەواڵانەی پشتڕاست نەکردوەتەوە.

میدیاکانی مەغریب ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆنسولی فەرەنسا لە تەنجە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە هۆی چەند کێشەیەکی تایبەتیەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، بەڵام داواکەی رەتکرابوەوە.

Paylas: