Cîhan
ڕۆیتەرز :کۆماری ئیسلامی ئێران ، پیتاندنی یۆرانیوومی چڕتر کردووە
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : کۆماری ئیسلامی ئێران ، پیتاندنی یۆرانیوومی چڕتر کردووە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی سانتریفیوژگەلی پێشکەوتووی IR-6 لە ماڵپەڕی فردۆ، ئامادە کردووە هەتا پیتاندنەوەی یۆرانیووم چڕتر بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: کۆی گشتی سانتریفیووژەکان لەم ماڵپەڕە دا ۱۶۶ دەزگایە و دوو شەلالی سانتریفیوژ IR-6 لە خۆ دەگرێتەوە و ئەم ماڵپەڕە لە نێو دڵی کێوەکان دایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، ئەم سانتریفیووژگەلە توانای پیتاندنەوەی یۆرانیۆمیان لە پلەی گەرمای جۆراوجۆر هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، کۆماری ئیسلامی لە قوناغی سڕکردندایە، کە قوناخێک پێش پیتاندنەوەی یۆرانیوومە