TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ئەمریکا هێزیکی دیکەی چەند هەزار کەسی ڕەوانەی کەنداو دەکات

سارا
Yazar
📅 21 Eylül 2019 20:02

پەیامی کورد    ...   ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ئەمریکا هێزیکی دیکەی چەند هەزار کەسی ڕەوانەی کەنداو دەکات .

سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە هێزی زیاتر رەوانەی كەنداو بكات، پێنتاگۆنیش دەڵێت ژمارەی هێزەكە لەوانەیە لە چەند هەزارێک تێپەڕ بکات و بۆ بەرگری دەنێردرێن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی هێزی زیاتری ووڵاتەكەی بۆ كەنداو، ئەمەش بەمەبەستی بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی سەعوودیە.
لەو بارەیەوە مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو هێزەی دەنێردرێتە كەنداو لەوانەیە لە چەند هەزارێک تێپەڕ بکات ، كە زیاتر مەبەستیان بەرگرییە لە ئاسمانی سەعوودیە.
بەووتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، رەوانەكردنی ئەو هێزە لەسەر داوای سەعوودیە بووە، كە ئامانجی یەكەمی هێزەكان بەرگری ئاسمانی و مووشەكی دەبێت.
ئێسپەر ئاشكراشیكرد ئەمریكا لەپلانیدایە ڕادەستكردنی ئامێرە سەربازییەكان بە هەریەك لە ووڵاتانی سەعوودیە و ئیمارات خێراتر بكات.

Paylas: