TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆیتەرز : ووتووێژەکانی عەرەبستان و قەتەر شکستی هێنا .

سارا
Yazar
📅 12 Şubat 2020 17:48

پەیامی کورد    ...    ڕۆیتەرز : ووتووێژەکانی عەرەبستان و قەتەر شکستی هێنا .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار لە شکستی هەوڵەکان بۆ زیندوو کردنەوەی پەیوەندی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر هەواڵیداوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ڕیگەیاند : ووتووێژەکانی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر بۆ کۆتایی پێهێنان بە کێشەکانی نێوانیان و هەروەها زیندوو کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن ، هەر لە سەرەتاوە شکستی هێنا و هەوڵ بۆ درووست کردنی جبهەیەکی یەکسان لە نێوان ئەندامانی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس لە دژی ئێران لەگەڵ بەربەست ڕووبەڕوو بوەتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئە ووتووێژانە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ ەوە بە ئامانجی لەسەر گرتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر لەگەڵ بلۆک بریتی لە عەرەبستانی سەعوودی ، ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ، بەحرەین و میسڕ دەستی پێکرد . ئەم چوار وولاتە لە نیمەی ساڵی ٢٠١٧ دەوحە یان بە پاڵپشتی کردن لە تێرۆریسم و هەبوونی پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئێران تاوانبار کردووە و هەر بەم هۆیەوە پەیوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ قەتەر پچڕاند . قەتەریش لە کاردانەوەدا ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە .

Paylas: