تێکشکانی مووشەکی بالێستیکی حووثییەکان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستان ەوە
پەیامی کورد ... تێکشکانی مووشەکی بالێستیکی حووثییەکان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستان ەوە
ئاژانسێکی میدیایی سەعوودی ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستان مووشەکێکی بالیستیک کە لە لایەن حووثییەکانی یەمەن ەوە بەرەو شاری نەجران هاوێشترابوو تێکشکاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی میدیایی سەعوودی " SPA" بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵەییاکنی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەری عەرەبستانی سەعوودی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی مووشەکێکی بالێستی کە لە لایەن هێرشبەرانی " انصاراڵڵە حووثییەکان لە باکووری یەمەن ەوە هاوێشترابوو ، تێکشکاندووە بە پێی ڕاگەیاندنی بەیاننامەی ئەم ئاژانسە ، ئامانجی حووثییەکان ئامانجگەلی سڤیل و لە دەرەوەی ئامانجی سەربازی بووە لە نەجران و لە ئاکامدا هەندێک خەڵکی سڤیل بە هۆی پارچەکانی مووشەکی بالیستیک ەوە بریندار بوونە و کە برینەکانیان زۆر قووڵ نییە . بە ووتەی هاوپەیمانی عەرەبی ، لە سەرەتای دەرگیرییەکانەوە تاکوو ئێستا ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی ٣١٢ مووشەکی بالێستی کە لە لایەن حووثییەکانەوە هاوێشترابوون ڕەهگیری کردووە .