TR KU SO
FB X
Cîhan

The Gardian ... داعش لە دژی بەغدادی کوودەتای ئەنجام دا

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2019 20:50

پەیامی کورد  ...  سەبارەت بە سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داحس " ئەبووبەکر بەغدادی زۆر جار هەواڵ و باسی کوشتنی بڵاو دەکرێتەوە و ئێستاش پڕۆپاگەندەیەکی نوێ لە سەر ئەم سەرکردەیە بلاو دەبێتەوە .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی " دێ گاردیەن " ی بەریتانی دەوترێ کە چەکدارانی بیانی ناو ڕێکخراوی داعش هەوڵی ئەنجام دانی کوودەتا دەدەن لە دژی ئەبووبەکرد بەغدادی کە هەواڵەکانی ١٠ جانیوەری ٢٠١٩ لە شارۆچکەی هەجین لە سنووری نێوان عێراق و سووریادا ڕوویداوە .

لەم هەواڵە دا ڕووندەکرێتەوە کە کاتی هەوڵی ئەنجامدانی کوودەتا لە نێوان پارێزوانەکانی بەغدادی و هێرشەکاراندا شەڕ ڕوویداوە و دوو کەس لەوانەش کوژراون و بەغدادی ش لە هەرێمی چووڵ ڕفێندراوە و ڕزگار کراوە .

هەروەها لە هەمان هەواڵدا هاتووە کە داعش بە هەنجەتی بەرپرسیاریەتی لە کوودەتاکە خەڵاتی بۆ کوشتنی ئەمیری بیانی ئەم ڕێکخستە بە ناوی " ئەبوو مۆئاز ئەلجەزیری داناوە .

جێگای ئاماژەدانە شارۆچکەی هەجین دواهەمین بارەگای داعش بوو کە ئەویش ماوەیەک بەر لە ئێستا لە لایەن هێزەکانی " هەسەدە " ەوە کۆنترۆڵ کراوە و هێشتاش شەڕ لەو هەرێمە لەگەڵ پاشماوەکانی داعش بەردەوامی هەیە .

Paylas: