تویته‌ر بۆ تره‌مپ: ببیته‌وه به سه‌رۆكیش هه‌ژماره‌كه‌ت نادەینەوە
پەیامی کورد … تویته‌ر بۆ تره‌مپ: ببیته‌وه به سه‌رۆكیش هه‌ژماره‌كه‌ت نادەینەوە
هه‌ژماره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆمپانیای تویته‌ره‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه داخراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت، تره‌مپ خۆشی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێرێته‌وه و ببێته‌وه به سه‌رۆكیش، هه‌ژماره‌كه‌ی ناده‌نه‌وه.
نید سیگال، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی كۆمپانیای تویته‌ر به كه‌ناڵیCNBC ی ئه‌مریكای راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تره‌مپ ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكاش، ناتوانێت له تویته‌ر جریوه بكات، چونكه داخستنی هه‌ژماره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجارییه.
سیگال ده‌ڵێت كه سیاسه‌ته‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر نه‌گۆڕه‌و سوورن له‌سه‌ر بلۆككردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن و ئه‌و كه‌سانه رێگه‌یان پێ نادرێت جارێكی دیكه چالاكییه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كه مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا چه‌ندین جریوه‌ی دژبه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و هانی لایه‌نگرانی دا بێنهبهردهم كۆشكی سپی و خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێساكانی كۆمپانیای تویته‌ر بوو.
به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆمپانیای تویته‌ر چه‌ندینجار نیشانه‌ی ئاگادركردنه‌وه‌ی خسته‌سه‌ر جریوه‌كانی ترمپ تا دواجار هه‌ژماره‌كه‌ی بلۆك كرد و به‌یه‌كجاری دایخست.