Cîhan
تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا ٣١ میلیۆن کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا ٣١ میلیۆن کەسی تێپەڕاند
توشبوانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا ٣١ ملیۆنی تێپەڕاند و ژمارەی گیانل ەدەستدانیش گەیشتە سەرو 961 هەزار كەس.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی جیهانی worldometers ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا تا نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە ٢٠ی ئەیلوول گەیشتوەتە ٣١ ملیۆن و هەشت هەزار و ٤٢٤ توشبوو، "ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، روسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مەكسیك، باشوری ئەفریقا، ئیسپانیا و ئەرجەنتین" زەرەرمەندترین ١٠ وڵاتی جیهانن.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، تائێستا ٩٦١ هەزار و ٧٣٣ كەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٢٢ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٧٧٨ توشبووش چاكبوونەتەوە.