TR KU SO
FB X
Cîhan

٥٨ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 10 Eylül 2020 21:29

پەیامی کورد ... ٥٨ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٣٦٣ چاکبوونەوە و ٥٨ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوول،  وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٣٦٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەموو عێراقدا، جگە لە هەرێمی کوردستان، ٥٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لە دەستداوە."

Paylas: