تورکیا بە یارمەتی قەەتەر خەریکی ڕەخنە کردنە بۆ ناو خاکی یەمەن
پەیامی کورد ... تورکیا بە یارمەتی قەەتەر خەریکی ڕەخنە کردنە بۆ ناو خاکی یەمەن
ئامادەبوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتری تورکیا لە ناو خاکی یەمەن ، بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری ئەو ووڵاتەدا ، نیگەرانی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەرامبەر بە ئەمنییەت لە کەنداوی عەدەن و باب المندب بەدی هێناوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەرەب ویکلی لە مەقالەیەکدا ئاماژەی بە ڕەخنە کردن ڕۆژلە دوای ڕۆژ زیاتری تەرکیا بۆ یارمەتی قەتەر بۆ ناو خاکی یەمەن کردووە .
ئەم ڕاپۆرتانە نیشاندەر و ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە بەرنامەکانی تورکی الە یەمەن لە لایەن هەندێک لە ڕۆخسارگەلی سیاسی و قەبیلەگەلی یەمەنی سەر بە ئێخوان المۆسلمین دەستەبەر دەکرێت و لە لایەن قەتەرەوە پاڵپشتی دەکرێت .
تورکیا تاکوو ئێستا بە هۆشیارییەوە لە یەمەن هەنگاوی ناوە و بە ڕواڵەت چاوەڕێی دەرفەتێکی باش بوو بۆ دەستوەردان و هیوای پشتیوانی زیاتر بوو لە لایەن دەوڵەتی یەمەنەو عبد ربە منصور هادی پێش گەیشتنیان بەو خاکەوە هەبوو . بە هۆشیاری و ڕەسمەن بە شاراوەیی ، چالاکییەکانی تورکیا لە یەمەن لە حاڵی ئێستادا لە سێ ناوچەی کەنارئاوی یەمەن تەرکیزی لە سەر کراوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی هەندێک سەرچاوەی نەناس لەم ووڵاتەدا ، چالاکییەکانی تورکیا لە یەمەن بە هۆشیاری و شاراوەییی تەواوەوە لە سێ ناوچەی کەنارئاوی یەمەن دا خراوەتە بن کۆنترۆڵ ، ئەو ناوچانە بریتین لە شبوە ، سقطری و ناوچەی المخا لە پارێزگای تعز .