TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان هێز و کەل و پەلی سەربازی زیاتر دەگوازێتەوە ئەو ناوچەی کێشەی کەمترە لە ئێدلیب

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2020 21:30

پەیامی کورد    ...   تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان هێز و کەل و پەلی سەربازی زیاتر دەگوازێتەوە ئەو ناوچەی کێشەی کەمترە لە ئێدلیب .

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند : تورکیا بە بەرفراوانی لە حاڵی گواستنەوەی هێز  و کەل و پەلی سەربازییە بۆ ناوچەی کەم کێشە و ئاڵۆزی لە ئێدلیب دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیی - دیپلۆماتیک ، ئەمڕۆ شەممە لە گواستنەوەی بەرفراوان و چالاکانەی هێز ، چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی سەربازی لە لایەن ئانکاراوە بەرەو ناوچەی کەم کێشە و ئاڵۆزی لە ئێدلیب هەواڵیدا .

بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە سەرەڕای ووتەکانی ئانکارا لە سەر حەل و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە لە سەر دۆخی ئێدلیب ، بەڵام بۆ ئەو ناوچەی کە کەم کێشە و ئاڵۆزییە ، بە شێوەیەکی بەرفراوان و چالاکانە خەریکی گواستنەوەی هێز ، چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی سەربازییە

 

Paylas: