TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە بێ هیوا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 20 Haziran 2022 15:31
پەیامی کورد    ...  تورکیا بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە بێ هیوا دەکرێت

سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، خواستی تورکیا بۆ گەڕانەوە بۆ ناو بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەبەحی F-35 لەڕێگای فشارخستنەسەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی بە دژایەتیکردنی بەئەندامبوونی هەریەک لەسویدو فینلەندا نایەتەدی.
ئادەم سمیس سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕوونیکردۆتەوە، تورکیا جارێکی تر ناتوانێت بگەڕێتەوە ناو بەرنامەی فڕۆکەی F-35، لەبەرئەوەی ئەنکەرە بێ گوێدانە ناڕەزایەتییەکانی واشینتۆن، سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400ی ڕووسی کڕیوە.
بەوتەی سمیس، کڕینی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی ڕووسیا هێشتا جێگای نیگەرانی واشنتۆنە، لەبەرئەوەی بوونی ئەو جۆرە سیستەمە لەگەڵ فڕۆکەی F-35 لەیەک جێگادا ناتونجێت، لەبەرئەوەی مەترسی هەیە زانیارییەکانی ناو فڕۆکەکە بگاتە دەستی ڕووسەکان.

هەروەک وتوویەتی:"پێمانوایە لەکۆتاییدا هەندێک چەک بە تورکیا دەفرۆشین، بەڵام بەدڵنیایی ئەو فڕۆکەی F-35ی لەناودا نابێت".

وتوشیەتی:"نازانێت ئەوروپاییەکان چی بەتورکیا دەفرۆشن، بەڵام پێشیوایە ئەوانیش هەر بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ تورکیادا دەکەن".
سەبارەت بەڕێگرییەکانی تورکیا لەئەندامبوونی سویدو فینلەندا لەناتۆ، سمیس وتویەتی:"ئەردۆغان دەڵێت ئەگەربێت‌و ئۆفەرێکی باشی نەخرێتە بەردەم ئەوە بەئەندامبوونی ئەو دوو ووڵاتە ئەوروپاییە لەناتۆ ڕازیی نابێت، بەڵام ئەوە بابەتێکی زۆر نامەعقولە کە ئەردۆغان پێیوابێت ئەوە باشترین سات‌ و سەودایە لەسەر ئەو پرسە دەیکات".

Paylas: