Cîhan
تورکیا: دەبێت چالاکی پەکەکە لەعێراق کۆتایی بێت
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە "پێویستە عێراق کۆتایی بە چالاکییەکانی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بھێنێت، بە پێچەوانەوە تورکیا ھەڵوێستی دەبێت".
لە راگەیندراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، جەختیکردوەتەوە، دەبێت چالاکی پەکەکە لە عێراق کۆتایی بێت.
ئەنجومەنەکە راشیگەیاندووە، کە پێویستە گەریلاکانی پەکەکە لە منبج بکشێنەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا لەوەی کە پێویست بێت دەستپێشخەری دەکات".