TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات هاوکارییەکانی بۆ " پەکەکە " ڕابگرێت

سارا
Yazar
📅 30 Temmuz 2019 12:38

پەیامی کورد    ...    وەزیری بەرگری تورکیا جگەلە وروژاندنی چەند پرسێکی گرنگ داوای لەئەمریکا کردوە هاوکارییەکانی بۆ پەکەکە بەتەواوەتی راگرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی ، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا داوای لە مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا کردوە بۆئەوەی کە تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوانیاندا درووستبێت ، پێویستە ووڵاتەکەی هاوکارییەکانی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " بەشێوەی یەکجاری راگرێت.
هەروها دەربارەی ناوچەی ئارام لەسووریا، وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاندووە ئەگەر لێکتێگەشتنی تەواو لەنێوان تورکیا و ئەمریکا درووست نەبوو لەوبارەیەوە ئەوە ئەوان وەک تورکیا ناچاردەبن لەسەر بەرپرسیارێتی خۆیان ئەو ناوچەیە درووستبکەن. 

دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا خاڵی ناکۆکی گەورەی نێوان تورکیا و ئەمریکایە، بەتایبەتی لەسەر پرسی چارەنوسی کورد و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تورکیا لەناوچەی رۆژئاوای کوردستان.

تورکیا هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە بەبەشێک لەپارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەزانێت و ئەمریکاش تائێستا وەک هاوپەیمانێکی دژە داعش سەیریان دەکات.

Paylas: