TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا دەستبەرداری ئۆپراسیۆنی عەفرین نابێت

سارا
Yazar
📅 17 Mart 2018 05:29

بەكر بۆزداغ جێگری سەرۆك وەزیران‌و وتەبێژی حكومەتی توركیا، سەبارەت بەبڕیاری پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی ئۆپراسیۆنی سەرعەفرین ڕایگەیاند “ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا لەلای توركیا وەك نەبوو وایە”.

بەكر بۆزداغ ڕاشیگەیاند “توركیا دەستبەرداری ئۆپراسیۆنی سەر عفرین نابێت‌و بەردەوام دەبێت، تا ئەوەی بەئامانجەكەی دەگات”.

ناوبراو جەختیشیكردووەتەوە، كە پەرلەمانی ئەورووپا لەبڕیارەكەیدا، كە لەژێر ناونیشانی “دۆخی سووریا” بڵاویكردووەتەوە، “ڕاستییەكانی نەبینیوە”.

هەروەها ڕایگەیاندووە بەم بڕیارە پەرلەمانی ئەورووپا دەریخست، كە كاتێك بابەتەكە توركیا بێت، دادپەروەر و بێلایەن نییەو بەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا لەجێی هاوخەمی بۆ توركیا، هاوخەمی یەكینەكانی پاراستنی گەل نیشانداوە.

پەرلەمانی ئەورووپا شەوی ڕابردوو كۆبووەوەو بەكۆی دەنگ پڕۆژە بڕیارێكی پەسەندكرد، كە بەپێی ناوەڕۆكی پرۆژەكە دەبێت سوپای توركیا لەناوچەكانی عفرین بكشێتەوە.

Paylas: