TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا هەڕەشە لە عێراق دەکات

📅 29 Mart 2018 16:06

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەڕەشە لە عێراق دەکات و هۆشداریی دەداتە عێراق، ئەگەر رێگریی لە چالاکییەکانی پەکەکە نەکات، ئەوا تورکیا ئۆپەراسیۆن لە قەندیل و شنگال دژی پەکەکە ئەنجام دەدات.

 

شەوی چوارشەممە 28/3/2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی ناوخۆیی تورکیا و ناوچەکە کراوە.

دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هۆشداریی داوەتە عێراق، بەوەی ئەگەر رێگریی لە چالاکییەکانی پەکەکە نەکات، ئەوا تورکیا ئۆپەراسیۆن لە قەندیل و شنگال دژی پەکەکە ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیێک، تورکیا دەتوانێت کارتێکی دیکەی فشار لە دژی عێراق بەکار بهێنێت ئەویش بە گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتە، کە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ئاژەڵداری و کشتوکاڵ پشتی پێ دەبەستێت.

Paylas: