تورکیا هۆشداری دەداتە ئەرمەنێستان
پەیامی کورد ... تورکیا هۆشداری دەداتە ئەرمەنێستان .
وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیامێکدا بە ئەرمەنیستان لەکەڵک وەرگرتن لە تێرۆریستانی بیانی لە شەڕ لەگەل ئازەربایجان دا هۆشداریدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک تورکیا خۆی تێکەڵ بە شەڕی ئەرمەنێستان لەگەڵ ئەرمەنێستان لەگەل ئازەربایجان لە قەرەباغ کردووە .
دەوڵەتی ئەرمەنیستان ڕایگەیاندووە کە تورکیا ڕاستەوخۆ لەم شەڕەدا ڕۆڵی هەیە و نە تەنیا بە فڕۆکەی بێفڕیکەوان و شەڕکەرەکانی خۆی یارمەتی و هاوکاری ئازەربایجان دەدات بەڵکوو تەنانەت شەڕکەرەکانی سووریاشی هاوردەی ناوچەکە کردووە .
تورکیا ش تۆمەت گەلێکی هاوشێوەی ئاراستەی ئەرمەنێستان کردووە . خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ووتی : لە ئەرمەنیستان داوا دەکەین کە هێرشەکانی خۆی ڕاوەستێنێت و مزدوورەکان و تێرۆرسیتەکانی کە لە دەرەوە هاوردەی ناوچەکە کردووە دەریانبخات .
هەروەها ووتی : ئەرمەنێستان دەبێ لە خاکی ئەرمەنێستان لە داگیری کردووە پاشەکشە بکات و لەم حاڵەتەدایە کە بوار بۆ ئاگربەس و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە بەدی دێت . دەبێ جەخت بکەمەوە کە تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی دۆست و برادەر ئازەربایجان بۆ بەرگری لە خاکەکەی دەبێت .