TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە مەنبج ڕێککەوتن

📅 26 Mayıs 2018 15:25

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کاری هاوبەشی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە شاری مەنبەج، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کۆمەڵێک هێڵی بنەڕەتیمان دیاری کردووە بۆ درووستکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ کاری هاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە شاری مەنبەج لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامی بۆ شاری مەنبەج.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ کاری هاوبەشی زیاتر بەردەوام دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی ٤ی حوزەیران مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆ کۆببنەوە و لەسەر کۆمەڵێک بابەت بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن.

Paylas: