Cîhan
تورکیا و ڕووسیا لە سەر بەردەوامی هەوڵەکانی ئاشتی لە لیبیا ڕێکەوتن
پەیامی کورد ... تورکیا و ڕووسیا لە سەر بەردەوامی هەوڵەکانی ئاشتی لە لیبیا ڕێکەوتن .
تورکیا و ڕووسیا لە ووتووێژەکانی خۆیان لە ئانکارا لە سەر هەوڵە دوو لایەنەکان بە مەبەستی بەرقەرار کردنی ئاگربەسی پایەدار و درێژ خایەن لە لیبیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و تێدەکۆسن بە درووست کردنی کارگرووپێکی هاوبەش ئەم ئامانجەیان دەستەبەر بکەن
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسی ، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم دوو ووڵاتەوە بڵاو کراوەتەوە لە سەر ئاسانکاری پێشکەوتنی ووتووێژ ی سیاسی ناوخۆی لیبیا بە ڕێکەوتن گەیشتوون ئەوان داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە هەنگاو و هەولگەلێک لە ڕاستای دەستەبەرکردنی ئەمنییەت ، هەناردنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە و بەپەلە بۆ خەڵکی ئەم ووڵاتە ئەنجام بدەن .