TR KU SO
FB X
Cîhan

توركیا كۆنترۆڵكردنی زۆربەی ئاگری دارستانەكانی ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 01 Ağustos 2021 15:00

پەیامی کورد … توركیا كۆنترۆڵكردنی زۆربەی ئاگری دارستانەكانی ڕاگەیاند

 

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا ڕایدەگەیەنێـت: لە كۆی ٨٥ ئاگر كە لە ٢٦ پارێزگای توركیا كەوتوونەتەوە ٧٤یان كۆنتڕۆڵكراون.

 

بەكر پاكدەمیرلی لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەو ئاگرانە كردووە كە لە ٢٨-٣٠ی تەمووز لە دارستانەكانی توركیا كەوتوونەتەوە و نووسیوویەتی: "كارمەندە قارەمانەكان لە زەوی و ئاسمانەوە لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان، سوپاسی پشتیوانییەكانتان دەكەین. لە كۆی ئەو ٨٥ ئاگرەی لە ٢٦ پارێزگا كەوتوونەتەوە تواندراوە ٧٤یان كۆنتڕۆڵ بكرێن".

 

وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا خشتەیەكیشی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەكەوێت كە لە ئادانا دوو، لە ئانتاڵیا سێ، لە مێرسین سێ، لە موغڵا دوو و لە عوسمانییە یەك ئاگر تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراون.

Paylas: