توركیا پێویستی كارەبای عێراق پڕدەكاتەوە
پەیامی کورد ... توركیا پێویستی كارەبای عێراق پڕدەكاتەوە
بۆ پڕکردنەوەی پێویستی عێراق بە کارەبا، لەمڕۆوە تورکیا ھەناردەی کارەبا بۆ عێراق بۆ ماوەی ١١ مانگ دەستپێدەکات.
بەگوێرەی رێکەوتنێک کە لەگەڵ عێراق کراوە، لە ٢٨ی ئەم مانگەوە تا ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، تورکیا لەڕێی ھێڵی (سیلوپی_زاخۆ)، ١٥٠ مێگاوات کارەبا ھەناردەی عێراق دەکات.
مستەفا یەڵماز سەرۆکی دەستەی بازاڕی وزە رایگەیاند: تورکیا لە چەند ساڵی رابردوودا و لە کەرتی وزە پێشکەوتووە و دەتوانێت پێویستی وڵاتانی دراوسێی پڕ بکاتەوە. لە ئێستادا تورکیا کارەبا ھەناردەی وڵاتەكانی (جۆرجیا و یۆنان و بولگاریا) دەکات و عێراق دەبێتە چوارەمین وڵات کە کارەبا لە توركیاوە ھاوردە دەکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو، ئێران بڕیاریداوە ھەناردەی گازی سروشی لە ٥ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ٣ ملیۆن مەتر سێجا کەمبکاتەوە و بەوەش پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتیان کەمبۆتەوە.