TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ بەرامبەر بە کتێبە بڵاو نەکراوەکەی بۆڵتۆن کاردانەوەی نیشان دا

سارا
Yazar
📅 27 Ocak 2020 17:18

پەیامی کورد   ...  ترامپ بەرامبەر بە کتێبە بڵاو نەکراوەکەی بۆڵتۆن کاردانەوەی نیشان دا .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر بە کتێبی بڵاو نەکراوەی جۆن بۆڵتۆن سەبارەت بە " ئۆکراین گیت " نیشان دا .

بۆڵتۆن لە کتێبە نوێیەکەی خۆیدا کە نیۆیۆرک تایمز بەشێکی لەو کتێبەی بڵاو کردووەتەوە ، نووسیویەتی ، ترامپ بە ئەنقەست هاوکاری و یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراین داخست تاکوو کییف لە لێکۆڵینەوەکانی بەرامبەر بە " بایدن " هاوڕەقیبی هەڵبژاردنەکانی یارمەتی و هاوکاری بگەێنێت .

ئەم بابەتە دواتر بوو بە هۆی ئەوەی کە ترامپ لە سەر ئەم بابەتە جەنجاڵییە کاردانەوەی نیشان بدات و جگە لە ڕەت کردنەوەی هەموو ئەم تۆمەتانە لە سەر بابەتی کەیسی " ئۆکراین گیت " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی پێشووی کۆشکی سپی ی بە درۆزنێکی گەورە بۆ فرۆشتنی کتێبەکەی خۆی تاوانبار کرد .

Paylas: