Cîhan
ترامپ: دەنگەکانم بزر دبن
پەیامی کورد ... ترامپ: دەنگەکانم بزر دبن
سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و کاندیدى کۆمارییەکان، لە نوێترین لێدواندا مەترسى خۆى لە جیاکردنەوەى دەنگەکان پیشاندەدات و دەڵێن: تا شەوى رابردو من لە پێشەوەبوم، بەڵام ئێستا دەنگەکانم جادوگەرانە بزر دەبن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا و کاندیدى کۆمارییەکان، رایگەیاند: زۆر جار بە جێگیرى شەوی رابردوو لە زۆرێک لە ویلایەتەکان من لەپێشەوە بوم، بەڵام ئێستا دەنگەکانم بەشێوەیەکى جادوگەرانە بزردەبن.
هەروەک رەخنەى لە سەنتەرەکانى پێشبینى ئەمەریکا گرت و وتى: سەنتەرەکانى راپرسى زۆر بە هەڵە پێشبینى ئەنجامەکانیان کردبوو.