TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ: حزووری سەربازی ئێمە لە عێراق بە مەبەستی پێشگیرییە لە جموجۆلەکانی ئیران

Navas Jan
Admin
📅 21 Ağustos 2020 01:07

پەیامی کورد ... ترامپ: حزووری سەربازی ئێمە لە عێراق بە مەبەستی پێشگیرییە لە جموجۆلەکانی ئیران

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی ئاب، دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای دانیشتنەکەیان لە واشینتۆن کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان بەڕێوەبرد.

 

دۆناڵد ترامپ لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانی ئەمریکی بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت لە عێراقدا بوونیان هەیە.

 

ناوبراو هەروەها وتیشی کە وڵاتەکەی بە مەبەستی بەربەرەکانی لەگەڵ جموجۆلە سەربازییەکانی ئێران لە عێراقدا هێزی سەربازی هەیە.

 

Paylas: