TR KU SO
FB X
Cîhan

ترەمپ: ئەمریکا بەرەو لەناوچون دەڕوات

Navas Jan
Admin
📅 06 Ağustos 2023 14:26

پەیامی کورد... ترەمپ: ئەمریکا بەرەو لەناوچون دەڕوات


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە رێگەیدایە "بەرەو جەهەننەم" بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدنەوە، هاوکات بایدنی بە "سەرۆکێکی گەندەڵکار" ناوبرد.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ شەممە بەکاتی ئەمریکا لەمیانی گردبونەوەیەکی جەماوەریدا رایگەیاند: بارودۆخی ویلایەتە یەکگرتەکانی ئەمریکا بەرەو خراپتر دەڕوات بەهۆی ئیدارەی خراپی ئێستای ئەمریکاوە، "ئیدارەی ئێستای ئەمریکا زۆر لاوازە و ئێمە پێویستە جەنگێک لە دژی بەرپا بکەین و بیشیبەینەوە".

سەرۆکی پێشی ئەمریکا ووتیشی، "سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن خراپ و نادروستن و وڵاتەکەمان بەرەو لەناوچن دەبەن".

باسی لەوەشکرد، هەر لە کاتی دەرچونی دەرەنجامی راپرسییەکانی هەڵبژاردنی داهات، "هەڵمەتی ئیدارەی ئێستا لەدژمان سەریهەڵدا و هەڵمەتێکی دیکەی ساختەکاریش لە ئارادایە کە دەیەوێت دەستوەربداتە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنمان".

ترەمپ کە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی خولی داهاتوی وڵاتەکەیدا ببێتەوە بەسەرۆک ووتی، "ئێمە دەجەنگین لە پێناو دیموکراتیماندا لە دژی سەرۆکێکی گەندەڵکار".

Paylas: