TR KU SO
FB X
Cîhan

چیتر کۆمپانیایەک بە ناوی تویتەر نەماوە

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2023 13:36
پەیامی کورد   ...  چیتر کۆمپانیایەک بە ناوی تویتەر نەماوە

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادوەری، تویتەر لەگەڵ کۆمپانیای  "X" کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسک بووە، یەکگرتووە و چیتر کۆمپانیای تویتەر بوونی نەماوە.

ئەم کردارە دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو بەرنامەی "هەموو شتێک" کە ماسک باسی دەکات،و بە فەنکشنێکی هاوشێوەی بەرنامەی سووپەر ئەپڵیکەیشنی سەرووی ڤی چات بێت. هەروەها هەندێک لە قسە و باسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تویتەر لە داهاتوودا ناوی خۆی دەگۆڕێت.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئیلۆن ماسک بە تویتکردنی پیتی "X" ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند. هەروەها بۆ ماوەیەک لۆگۆی باڵندەی تویتەرەکەی بە هێمای دۆج کوئین گۆڕیبوو.

Paylas: