Cîhan
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر بزانم سوودی نابێت، له‌گه‌ڵ (كیم) كۆنابمهوه
تره‌مپ دەڵێت، "ئه‌گه‌ر پێم وابێت کۆبوونەوەم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به‌رهه‌مدار نابێت ئه‌وا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناکەم".
پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگه‌یاند، كه پێی وایه كۆبوونه‌وه به‌رنامه بۆ داندراوهكهی له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون ئه‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دەشڵێت، "پێموابێت كۆبوونه‌وه‌كه سوودی نابێت به‌شداری تیادا ناكه‌م، ئه‌گه‌ر له‌وێ هه‌ست بكه‌م كۆبوونه‌وه‌كه بێبه‌رهه‌مه به‌ڕێزه‌وه جێی دههڵێم".
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، کە كۆبوونه‌وه‌ی (مایك پۆمپیۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، له‌گه‌ڵ كیم بێ كێشه به‌ڕێوه‌چووه.