Cîhan
زێلێنسکی: ٢٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون
پەیامی کورد... زێلێنسکی: ٢٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون
سەرۆکی ئۆکراینا ڕاگەیاند، ١٩ بۆ ٢٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاشەوە نزیکەی سێ هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون و ١٠ هەزاری دیکەش برینداربوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بە پێی ئەو ئامارانەی بەدەستی گەیشتووە، تا ئێستا ٢ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٣ هەزار سەربازی ئۆکراینی لە شەڕی دژ بە ڕووسیا کوژراون و نزیکەی ١٠ هەزاری دیکەش برینداربوون کە ئەستەمە بزانرێت چەندیان بە زیندوویی دەمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٩ بۆ ٢٠ هەزار سەربازی ڕووسیاش کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئاماری حکومەتی ڕووسیا، نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەو وڵاتە لە شەڕی ئۆکراینا کوژراون.