TR KU SO
FB X
Cîhan

گازپڕۆم هەناردەکردنی غازی بۆ دوو وڵاتی ئەورووپا ڕاگرت

Navas Jan
Admin
📅 27 Nisan 2022 19:18

پەیامی کورد... گازپڕۆم هەناردەکردنی غازی بۆ دوو وڵاتی ئەورووپا ڕاگرت

کۆمپانیای وزەی ڕووسی (گازپرۆم) بەهۆی پابەندنەبوون بە سیستەمی پێدانی کرێی غازی سروشتی بە دراوی ڕوبڵی ڕووسی هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ بولغاریاو پۆڵەندا ڕاگرت.

گازپرۆم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕۆژی 26-4ەوە بۆ ڕەوانەکردنی غازی سروشتی بۆ مانگی نیسان هەر دوو کۆمپانیای بولغارگازی بولغاری و پیگنیگی پۆڵەندی بە ڕوبڵ کرێی غازی سروشتیان نەداوە.

گازپرۆم ڕاشیگەیاندوە، ئەو دوو کۆمپانیایە ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت کرێی ڕەوانەکردنی غاز بە ڕوبڵ بدەنەوە، بەهۆی ئەوەی کرێکە بەو پارەیە نادەنەوە گازپرۆم ڕەوانەکردنی تەواوی غازی سروشتی بۆ بولغاریاو پۆڵەندا ڕاگرتووە.

گرێبەستی درێژ مەودای نێوان گازپرۆم و پۆڵەندا لە یەکی تشرینی یەکەم کۆتایی دەهات و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندبو کە گرێبەستەکە درێژ ناکەنەوە، پێشتریش حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاندبوو کە غازی سروشتی ڕووسیا بە ڕوبڵ ناکڕن.

Paylas: