زانایان هۆشداری لە کارەساتێکی زۆر گەورە دەدەن لەم سەدەیە دا
پەیامی کورد... زانایان هۆشداری لە کارەساتێکی زۆر گەورە دەدەن لەم سەدەیە دا
زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی، ئەگەری هەیە لەم سەدەیە دا گڕکانێکی زۆر بەهێز و گەورە ڕوو بدات کە کاریگەری لەسەر ژینگەی زەوی و هەسارەکە دروست دەکات و ژیانی ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسیییەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە لە ٦ ئەگەر یەکیان ئەوەیە کە لە ماوەی ٧٨ ساڵی داهاتوودا کارەساتێکی گەورە ڕوو بدات ئەویش تەقینی گڕکان بێت، بە شێوەیەک کاریگەری گەورە لەسەر ژینگە و هەسارەکە دروست بکات و ژیانی ملیۆنان کەس بخاتە مەترسییەوە.
ئەوەش هاتووە، لە مانگی یەکی ئەمساڵ گڕکانێک لە دەوڵەتی تۆنگا لە دەریای هادی چالاک بوو، بەهێزیەکەی بە شێوەیەک بوو کە تسونامی دروست کرد و گەیشتە وڵاتەکانی ژاپۆن و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشور.
ڕونیشکراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی زانایانی پەیمانگای «نیڵز بور» ی دانیمارکی، چینی ناوەکی سەهۆڵیی لە دورگەی گرینلاند و ئەنتارکتیکا ئاماژە بەوە دەدەن کە لەوانەیە گڕکانێک بە بەهێزی ٧ پلە ڕوو بدات، لەوانەیە ١٠ بۆ ١٠٠ هێندەی گڕکانەکەی تۆنگا بەهێزتر بێت.
لای خۆیەوە مایکڵ کاسیدی مامۆستای بواری گڕکانەکان لە زانکۆی بێرمینگهام وتویەتی، هیچ کارێک نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بورکانێکی بەهێز و ئەوەش پێویستی بە گۆڕانە و جیهان ئامادە نییە بۆ کارەساتێکی لەو شێوەیە.
کۆتا گڕکان کە بەهێزیەکەی ٧ پلە بووبێت لە ساڵی ١٨١٥ لە ئەندۆنیسیا ڕوویداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس و کاریگەریەکی سلبی زۆری لەسەر جیهان داناوە، بووەتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمای زەوی و بڵاوبوونەوەی برسێتی و پەتا، وەک پەتای کۆلێرا لە هیندستان هەروەها بەشێکی زۆری بەرهەمە کشتوکاڵەکانی لە چین و ئەورووپا و ئەمریکای باکوور لەناو برد، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە ڕوودانی گڕکانێکی لەو شێوەیە لەم سەردەمەدا زیانە مرۆیی و مادییەکەی زۆر زیاتر دەبێت.