زانیاری خەسارەتەکانى هێرشە ئاسمانییەکەى ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا
Sachschaden in Syrien beim Angriff von USA خەسارەتەکانى هێرشە ئاسمانییەکەى ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا کوژرانى زیاتر لە ١٥ پسپۆڕى سەربازى سوپاى قودسى ئێران و خەسارەتی چەندین ملیار دۆلارى ئێران
▫️ ٣٠ سارووخى تاماهۆکى ئەمەریکى (A BGM-109) پێگە سەربازییەکانى مزەیان لە باشوورى دیمەشق خاپوور کرد. لەم پێگە سەربازییانە سارووخى زۆلفەقار و قیام و سەکۆى هەڵدانى ساروخى دروستکراوى ئێران دانرابوون کە هەموویان لەنێو چوون. لە پێگەى جەبەل قاسیوونى باکوورى دیمەشق دامەزراوەیەکى شوێنکۆڵى و ڕادارى سوپاى سووریا کە لە لایەن ئێران نۆژەن و مۆدێڕنیزە کرابوو و پێگەیەکى حیزبوڵلاى لۆبنان کە لەوێدا بوو، هەمووى تەقێنرانەوە.
▫️ ناوەندى توێژینەوەى کیمیایی نێزیک بە دیمەشق و پێگەى سەربازى ـ توێژینەوەیی برزە لە باشوورى دیرەزوور ئامانجێکى دیکەى سارووخەکانى ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا بوون کە بەلانى کەمەوە ٥ ئەندامى سوپاى قودسیان تێدا کوژران. پاش ئەوەى کە بەشار ئەسەد دەستى بەسەر ئەم شوێنە گرتەوە، کۆمارى ئیسلامى ئێران جارێکى دیکە بەڕێ خستەوە و نۆژەنى کردەوە.
▫️ لەگەڵ ئەوەى کە ٩٠%ى هێزەکانى سوپاى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران دوو ڕۆژ بەر لە شەڕەکە شوێنەکانیان جێ هێشتبوو، بەڵام سەرچاوەکانى زانیارى لە سووریا دەڵێن بەلانى کەمەوە ١٥ پسپۆڕی سەربازى سوپاى قودس لەم هێرشانە کوژراون کە لاشەى زۆرینەیان دیار نییە. هەروەها نزیکەى ٤٠ ئەندامى حیزبوڵلا و ٣٥ کەسى سەربازى سوریە کوژراون.
▫️ خەسارەتى کەمى گیانى هێزەکانى بەشار ئەسەد و سوپاى قودس و حیزبوڵا بە بەراورد بە هێرشە بەربڵاوە سارووخییەکانى ئەوشەوە بەهۆى بەجێهێشتنى پێگە سەربازییەکان بووە، بەڵام خەسارەتی زۆرە مادییەکانى ئەم هێرشانە بە چەندین ملیار دەخەمڵێنرێت.
▫️ کۆگای سارووخ و چەکوچۆڵ لە حمس، دامەزراوەیەکى سەربازى حەما و مزە و جەبەل قاسیون وێران بوونە. بە پێچەوانەى بانگەشەى ڕاگەیاندنەکانى حکومەتى ئێران و سووریا، هەموو سارووخەکان ئامانجەکانیان وێران کردووە و ڤیدیۆى تەلەفزیۆنى دەوڵەتى سووریا لەپێش ئامادەکراو و ئێدیت کراوى شوێندۆز و ڕادارى حوسییەکانى یەمەنە لە لایەن عەرەبستانەوە.
▫️ هێرشەکانى بەرەبەیانیی ڕۆژى شەممە، چەندین ملیار دۆلارى سەرمایەى ئێران و هاوکارى سەربازى و چەکوچۆڵى کۆمارى ئیسلامى بە حکومەتى بەشار ئەسەدى بەبا دا.
▫️ ڕووسیا تەنیا تەماشاچى ڕەها بوو و سوپاى قودسیش بە پێچەوانەى هەڕەشە توندەکانى پێشووى کە دەیگوت ئەگەر ئەم هێرشە ئەنجام بدرێت ئیسرائیل لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین، بێدەنگییەکى ڕەهاى هەڵبژاردووە و تەنانەت لە شوێنە سەربازییەکانیشى هەڵاتووە