Cîhan
زاواکەی ئەردۆغان دەستی لەکار کێشایەوە
پەیامی کورد ... زاواکەی ئەردۆغان دەستی لەکار کێشایەوە
بیرات ئه‌لبیراق، وزیری دارایی تورکیا کە هاوکات زاوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئەو وڵاتەیە دەستی لەکار کێشایەوە.
بیرات ئه‌لبیراق، كه بازرگانێكی گه‌وره‌ی توركیایه، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆسته‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم".
زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان باسی له هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كردوه و رایگه‌یاندوه كه هۆكاره‌كه په‌یوه‌ندیی به باری ته‌ندروستیی خۆیه‌وه هه‌یه.