TR KU SO
FB X
Cîhan

زۆر گرینگ ... ڕۆژنامەی تایمز : مۆسکۆ سنوور لە سەر سیاسەتەکانی ئێران دادەنێت

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2018 01:19

ڕۆژنامەی تایمز ئاسیا، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، مۆسکۆ لە ئێستادا هەوڵی سنووردارکردنی سیاسەتە فراوانخوازییەکانی ئێران دەدات لە ناوچەکە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی تایمز ئاسیا، ڕۆڵی ڕووسیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک ئەکتەرێکی هاوسەنگەر لە ئێستادا بەرەوڕووی گرفت بۆوەتەوە.

ڕووسیا، ئێستا ناچار بووە لە پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئیسرائیل، سعوودیە و ئێران هاوسەنگییەکی نوێ و بەردەوام پێکبهێنێ.

ڕۆڵی ڕووسیا لە پاراستنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پێگەی مۆسکۆی وەک هێزێکی ناوچەیی و یەکلاکەرەوە، جێگیر کردووە و ڕێگەی بە ئێرانیەکان داوە، کە پەرە بە نفوز و کاریگەری خۆیان بدەن لە سووریا، بەڵام ئێستا مۆسکۆ دەرکی بەوە کردووە، کە فراوانخوازیەکانی تاران کێشەی بۆ درووست دەکات و لەم ڕووەوە لە ئێران ناڕازییە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی لە ناوچەکە، تەنها ئێرانە، کە دەتوانێ گرفت بۆ ڕووسیا درووست بکات. ڕووسیا لە بەرژەوەندیدایە، کە لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی ئێران، سەرمایەکانی ووڵاتانی عەرەبی بەرەو خۆی ڕابکێشێ.

Paylas: