ڕزگار کردنی ٣٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان
پەیامی کورد... ڕزگار کردنی ٣٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان
لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ٣٠ کۆچبەری سەر بەلەمێکی دارین ڕزگارکران، دوای ئەوەی کۆنترۆڵی ئاراستەکردنی تێک دەچێت.
بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان بەلەمەکە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەیەکی بچووکی نزیک دوورگەی کریت بووە.
ئێشکگری کەناراوەکانی یۆنان ئاشکرای کرد، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بانگەوازی بەهاناوەچوونی لە بەلەمەکەوە پێگەیشتووە کاتێک لەنێوان دوورگەکانی کریت و ئەنتیکیسیرا-دا بووە.
بەپێی ئێشکگری کەناراوەکان بەلەمەکە ٣٠ کۆچبەری لەسەر بووە، لەنێویاندا ٩ منداڵ و تازە لاو و چوار ژن هەبوون، گوازراونەتەوە بۆ دوورگەی کریت، بەڵام زانیاری لەبارەی ڕەگەزنامەیانەوە ئاشکرانەکراوە.
کۆتایی هەفتەی ڕابردووش ٦٩ کۆچبەری دیکە لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە ڕزگارکران، کە زۆرینەیان کۆچبەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتە پەکی کەوت و ماوەی زیاتر لە ڕۆژێک بەو دۆخەوە لە ئاوەکاندا مانەوە.