TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە 60 کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجەدا رزگارکران

Navas Jan
Admin
📅 19 Haziran 2023 16:30

پەیامی کورد... زیاتر لە 60 کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجەدا رزگارکران


شەوی رابردوو ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە بەلەمێکدا لەناو دەریای ئیجەی نێوان تورکیا و یۆنان گیریانخوارد، دوای چەند کاتژمێرێک زیاتر لە 60 کەسیان رزگارکران.

بەلەمەکە لە تورکیاوە بەرەو یۆنان رۆیشتووە و سەرجەم سەرنشینەکانی کۆچبەری کورد بوون، دوای ئەوەی لە دەریای ئیجەدا گیریانخواردبوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، 64 لەو سەرنشینانە رزگارکران.

لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا ژن و منداڵ ھەبوون کە بە ھاوکاریی ھێزی دەریاوانی و نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان سەرجەمیان رزگارکران.

Paylas: