Cîhan
زریان لە فەڕەنسا بوو بە هۆی گیان لەدەست دانی چەند کەس
پەیامی کورد ... بەهۆی ئەو زریانەی لە فەڕەنسای داوە تائێستا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و ٥ی دیكەش بریندارن، هەروەها ٤٠ هەزار ماڵ بێ كارەبا بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویانكردوەتەوە، زریانەكە ڕوویكردوەتە باشووری ڕۆژئاوای ووڵاتەكەیان و زەرەر و زیانی زۆری لێكەوتوەتەوە، تەنانەت تەزووی كارەبا لە زیاتر لە ٤٠ هەزار خانوو بڕاوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە، بەهۆی خراپی بارودۆخەكەشەوە تیمەكانی كارەبا ناتوانن چاكی بكەنەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، حكوومەتی فەڕەنسا ڕێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر بۆئەوەی ٨ ناوچە لە دانیشتوان چۆڵ بكرێن، كە دەكەونە نزیك سنوورەكانی ئیسپانیا، چوونكە ترسی ئەوەیان هەیە زریانەكە بگاتە ناوچەكانیان، هەروەها چەندین چالاكی وەرزشیش لەو ناوچانەدا وەستێنراون.