TR KU SO
FB X
Cîhan

زریان گەشتە ئاسمانییەکانی ژاپۆنی ڕاگرت

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2023 15:11

پەیامی کورد... زریان گەشتە ئاسمانییەکانی ژاپۆنی ڕاگرت


ئەمڕۆ میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی زریانی “خانون” کە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی کیوشو لە باشووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە ٣٥٠ گەشتی ئاسمانی لە یابان هەڵوەشاونەتەوە.

میدیاکانی یابان ئاماژەیان بەوەداوە، خێرایی با لە ناوچەی زریانەکە ئاستی ٣٠ بۆ ٤٠ مەتری لە چرکەیەکدا تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ئەم زریانە زیاتر لە هەفتەیەکە باشووری یابانی گرتوەتەوە، بووەتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ لە دوورگەکانی ئۆکیناوا و دوورگەی کیوشو لە یابان.

جگە لەوەش، زریانەکە بەهۆی دابەزینی وایەرەکانی کارەبای نزیکەی ١٥ هەزار ماڵ لە پارێزگای کاگۆشیما و ٢.٦ هەزار ماڵ لە پارێزگای میازاکی کارەبایان پچڕاوە، لە ئەنجامی ئەم زریانەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: