ئاكسیووس : ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن به‌ڵام هێشتا ترامپ ڕه‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه
PeyamaKurd - ئاكسیووس : ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن به‌ڵام هێشتا ترامپ ڕه‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه
ماڵپه‌ڕی ئاكسیووس، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، دانووستانکارانی ئەمریکی و ئێرانی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتێكی لێکتێگەیشتنی ٦٠ ڕۆژە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و دەست پێکردنی دانووستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییه‌كه‌ی ئێران، بەڵام هێشتا دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر نەداوە.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگەیاندوه، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه كه بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه، هاتووچۆی دەریایی ئازاد لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە له‌خۆده‌گرێت. بە واتای ئه‌وه‌ی كه هیچ باجێکی تێپەڕبوون وەرناگیرێت و هه‌روه‌ها پێویستە ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەرجەم مینەکان لە گەرووەکە لاببات.
به‌قسه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، له به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆوە ده‌ریایی یه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گیرێت و ھاوكات ده‌بێت لەگەڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هاتوەچۆی کەشتیوانی بارزگانی.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژەیان بەوە كردووه، یاداشته‌كه پابه‌ندبوونی ئێران له‌خۆده‌گرێت كه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات.
ئەو بابەتانەی کە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژەکەدا دانوستانیان لەسەر دەکرێت، بریتین له چۆنیەتی كۆتایی ھێنان بە یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست بەرزی ئێران و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، له‌به‌رامبه‌ردا ئەمریکا پابەند دەبێت بە تاوتوێکردنی سووککردنی سزاکان و ئازادکردنی پاره بلۆكەكراوهكانی ئێران. یاداشتی لێک تێگەیشتنەکە هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێک بۆ یارمەتیدانی ئێران بۆ دەستپێکردنی پێگه‌یشتنی کاڵا و هاوکارییە مرۆیی یەکان لەخۆدەگرێت.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگەیاندوە کە زۆربه‌ی بڕگه‌كانی ڕێککەوتنەکە تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ردوولا له‌سه‌ریان ڕێككه‌وتوون، بەڵام هێشتا پێویستییان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سه‌ركردایه‌تی باڵا ھەیە.