TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیتامار بن گوێر : لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Haziran 2026 05:32

PeyamaKurd - ئیتامار بن گوێر : لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات

ئیتامار بن‌گۆیر، وەزیری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەم لێکتێگەیشتنە بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل پابەند ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمزی ئیسرائیل"، بن‌گۆیر لە بەیاننامەیەک دا بە ڕاشکاوی ووتی : "ڕێککەوتنەکەی ترامپ ئێمە پابەند ناکات؛ ئیسرائیل سەر بە ئەمریکا نییە، بەڵکوو ئێمە ووڵاتێکی سەربەخۆین و خاوەنی سەروەری خۆمانین."

ھەروەھا ووتی : ئیسرائیل لایەنێک نییە لەم ڕێککەوتنەدا و ئەم دەقە نوێیە بە ڕێککەوتنێک نازانێت کە بتوانێت ئەمنییەتی ووڵاتەکەی بپارێزێت و گەرەنتی بکات.

لە کۆتایی دا ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل لە هیچکام لەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە لە کاتی پێکدادانەکاندا لەلایەن هێزەکانییەوە کۆنتڕۆڵ کراون، پاشەکشە نەکات.

 

Paylas: