TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل : هەموو ئامانجە ستراتیژییەکانی ناو ئێرانمان لەکار خستووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 03 Nisan 2026 03:01

PeyamaKurd - ئیسرائیل : هەموو ئامانجە ستراتیژییەکانی ناو ئێرانمان لەکار خستووە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئاحارۆنووت"ـی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل ەوە بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان ڕاستەوخۆ توانای تارانی بۆ پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردووەتە ئامانج، هەروەها دەڵێت،" قەبارەی ئەو وێرانکارییەی بەر دامەزراوەکان کەوتووە ڕێگر دەبێت لەوەی حکوومەتی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بتوانێت توانای سەربازی و تەکنیکی خۆی لەو شوێنانەدا ببوژێنێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هێرشەکانی ئیسرائیل تەنیا ناوچە پیشەسازییەکانی دەورووبەری شارەکانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکوو ئامانجی گرینگ و پێگە ستراتیژییەکان لە ناو جەرگەی تارانی پایتەختیش کراونەتە ئامانج.

هاوکات سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام ڕایگەیاند: "هێزی ئاسمانی بە پشت بەستن بە زانیاری ووردی هەواڵگری، شەپۆلێکی فراوانی هێرشی ئەنجام داوە کە تیایدا دەیان بنکەی ژێرخانی سەربازی ڕژێمی ئێرانی لە ناوەندی تاران پێکاوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل توانای کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئێرانی لاواز کردووە، بە جۆرێک ١٥ بنکەی درووست کردنی چەک کراونەتە ئامانج، لە نێویان دا کۆمەڵگەیەکی ناوەندیی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران کە تایبەت بووە بە بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە فڕۆکە و درۆن.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشیان کردووەتە سەر نزیکەی ٤٠٠ ئامانجی جیاواز لە ناو خاکی ئێران، لەوانە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی.
 

Paylas: